خێزانێک لەناو یەکەم رۆژی فێستیڤاڵی هەنار بەرهەمی خۆیان نمایشکردووە _ وێنە: ئەرشیفی 964
سێ رۆژی پێ دەچێ
چاوەڕێی ئیعازی کەشناسین تا فێستیڤاڵی هەنار رابگەیەنرێ
964+
ئەحمەد مستەفا
لیژنەی باڵای فێستیڤاڵی هەنار لە هەڵەبجە، لەوە دڵنیان فێستیڤاڵی ئەمساڵیان لە رۆژانی پێنجشەممە، هەینی و شەممە ئەنجام دەدەن، بەڵام دیاری نەکراوە کام پێنجشەممەی مانگ یەکەم رۆژی فێستیڤاڵەکە دەبێت و دڵیان لای جەوەکە و کەشوهەوایە.
ئەوان چاوەڕێی ئەوەن کەشناسی هەرێمی کوردستان بە فەڕمی بۆیان دیاری بکات کە جەوەکە لە کام سێ رۆژە، خۆشە تا بە فەڕمی رای بگەیەنن، شارەزایەکی کەشناسیش بە 964ی وت، ئەگەر هەیە بارینی یەکەم باران لە شارەکان، بکەوێتە دە رۆژی کۆتایی مانگی 10.
لیژنەی باڵای فێستیڤاڵی هەنار لە هەڵەبجە لە راگەیەندراوێکدا کە 964 بینیوویەتی دەڵێ، گەشتیارانی خۆشەویست وەک زانیارییەک بۆ بەڕێزتان، لیژنەی باڵای 11هەمین فێستیڤاڵی پایز و هەناری هەڵەبجە، خەریکی سەرجەم ئامادەکاریەکانین و تا دوای 2.10.2025 ناتوانین راگەیاندن بکەین بۆ رۆژەکانی ئەنجامدانی فێستیڤاڵەکە، لەبەر ئەوەی میوەی هەنار پێش ئەو بەروارە پێ ناگات.
بەو ئامانجەی بتوانرێ، 72 کاتژمێر کەشوهەوای گونجاو هەلبژێردرێ بتوانرێ یادگاری تۆماربکەن و تووشی نارەحەتی نەبن، بۆ ئەو مەبەستەش بە شێوەیەکی فەڕمی داوامان لە بەڕێوەبەرایەتی گشی کەشناسی هەرێم کردووە، پێشبینی تەواومان پێ بدەن لەو بارەیەوە، کە بەدلنییایەوە رۆژانی ئەنجامدانی فێستڤاڵ، (پێنجشەممە، هەینی و شەممە) دەبن، لیژنە وایان وت،
پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای کەشناسی بە 964ی وت، ئەگەر هەیە یەکەم باران بارین بۆ وەزی پایز، بکەوێتە 10 رۆژی کۆتایی ئەم مانگی 10 یە و سەرەتای مانگی 11، مەودای 8ی مانگ بۆ 13ی مانگ 8/10/2025 بۆ 13/10/2025 قۆناغێکی دیکەی دابەزینی پلەکانی گەرماش دەست پێدەکات.
گەشتیارانی خۆشەویست وەک زانیاریەک بۆ بەریزتان لیژنەی بالای ١١ هەمین فیستیڤاڵی پایزو هەناری هەلەبجە خەریکی سەرجەم ئامادەکاریەکانین و تا دوای ٢٠ ی ١٠ ناتوانین راگەیاندن بکەین بۆ ڕۆژەکانی ئەنجام دانی ڤیستیفاڵەکە لەبەر ئەوەی میوەی هەنار پێش ئەو بەروارە پێ ناگات!!!!!
بەو ئامانجەی بتوانین ٧٢ کاتژمیر کەش و هەوای گونجاو هەلبژێرین و یادگاری جوان تۆماربکەن و توشی نارەحەتی نەبن بۆ ئەومەبەستەش بە شیوەیەکی فەرمی داوامان لە بەریوەبەرایەتی گشی کەشناسی هەریم کردووە پێشبینی تەواومان پی بدەن لەو بارەیەوە.
بەدلنیایەوە ڕۆژانی ئەنجام دانی فیستڤاڵ (پێنج شەممە و هەینی و شەممە) ئەبیت.
شوێنی ئەنجامدانی فیستیڤاڵیش ( پارک و شاری یاری هەلەبجە) ئەبیت.
لەگەل ڕێزی لیژنەی بالای ئامادەکاری فیستیڤاڵ.