پاس. وێنە: 964
یه‌كه‌مجاره ئه‌م كاره‌ى بۆ ده‌كرێت
ناحیەی شەمامك بۆ هاتوچۆكردنى هاوڵاتیان بوو به خاوه‌ن پاسی تایبه‌ت
964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
هاوڵاتیانى ناحیه‌ى شه‌مامكى سه‌ر به هه‌ولێر بۆیه‌كه‌مجار پاسی تایبه‌تیان بۆ هاتوچۆكردن بۆ ناو سه‌نته‌رى شارى هه‌ولێر بۆ دابین كرا، كه پێشتر هاتوچۆى هاوڵاتیانى ته‌نیا له‌رێگه‌ى ته‌كسی و ئۆتۆمبێلى تایبه‌تیانه‌وه بووه.
زریان نازم، موختاری گوندی قۆریتان بە 964ی وت، دوای هەوڵەكانیان بۆ دابینكردنى پاس بۆ هاوڵاتیان توانیان لەرێگەی نوسراوێكی فەرمیەوە كە لەلایەن بەرێوه‌بەری شارەدیێ شەمامكەوە، پێشكەشی پارێزگا كرابوو، سێ پاس دابین كران.
وتیشی “بۆ هەر سەرنشینێك 500 دینار وه‌رده‌گرن”.
هاوچۆى هاوڵاتیان به پاسه‌كان گوندەكانی پیرداود، دووسەرە فەتاح، دووسەرە جەبار، گەرەكی ئازادی، تەعجیلی نوێ، هاوكاری و كادیران ده‌گرێته‌وه.
ناحیەی لە 53 گوند و چوار گەڕەك پێكهاتووه، كه‌وتووه‌ته سەر رێگای سه‌ره‌كى هەولێر بۆ مەخموور و نزیكه‌ى 10 كیلۆمەتر لە سەنتەری شاری هەولێرەوە دوورە
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن