ئاكرێ

لە كافێیەک قومار دەكرا و داخرا

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

پۆلیسی ئاكرێ رایگەیاند، كافیتریایەكیان داخست، چونكە قوماری تێدا دەكرا و تۆمەتبارێكیش دەستگیر كرا.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ئاكرێ ئەمڕۆ هەینی 3.10.2025 بڵاویكردەوە، دوای گەیشتنی زانیاری بە نووسینگەی نەهێشتنی تاوان لە ئاكرێ، كە لە كافیتریایەك بە ناوی “سناپ” قومار دەكرێ، راستەوخۆ ئەفسەر و پۆلیسەكانی نووسینگەكە بەدواداچوونیان كردووە و سەردانی شوێنەكەیان كردووە و تۆمەتبارێكیان دەستگیر كردووە و كافیتریاكەشیان داخستووە.

ئاماژە بەوەش دەكەن، بە فەرمانی دادوەر پەڕاوی لێكۆڵینەوە كرایەوە و بە ماددەی 389 لە یاسای سزادانی عێراقی فەرمانی دەستگیركردن بۆ چەند كەسێكی دیكەش دەرچوو، ئەو تۆمەتبارەی دەستگیریش كرابوو، بە كەفالەت ئازاد كراوە.

پۆلیسی ئاكرێ ئەوەش رووندەكاتەوە، بە هەماهەنگی لەگەڵ لیژنەی بەدواداچوونی كافێ و گازینۆكان لە قایمقامیەتی ئاكرێ، كافیتریاكەیان بۆ ماوەیەكی نادیار داخست، بەهۆی ئەوەی پابەندی رێنماییەكان نەبووە.

پۆلیسی زاخۆ: کۆتاییمان بە دیاردەی قومار هێنا

پۆلیسی زاخۆ: کۆتاییمان بە دیاردەی قومار هێنا