سەرەتای ساڵی نوێ

شاندێکی پیشەسازانی ئەستەنبۆڵ سەردانی هەولێر دەکەن

  964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر ئاشكرای كرد، سەرەتای ساڵی نوێ شاندێکی پیشەسازانی ئەستەنبۆڵ سەردانی هەولێر دەکەن.

ژوورەكە لە راگەیاندراوێكدا ئاماژەی بەوەدا، ئەمڕۆ هەینی 3.10.2025 شاندێکی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر سەردانی ژووری پیشەسازیی ئەستەنبۆڵیان کرد و لە کۆبوونەوەیەکدا کە لە بارەگای سەرەکی ژووری پیشەسازیی ئەستەنبۆڵ ئەنجامدرا، پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان هەردوو وڵات هەڵسەنگێندران و گفتوگۆ کرا لەسەر رۆڵی هەردوو ژوور لە پەرەپێدانی و زیادکردنی چالاکی لە پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان هەردوولادا.

هاوكات لە كۆبوونەوەكەدا بڕیار درا لە سەرەتای ساڵی داهاتوو شاندێکی گەورەی پیشەسازی ئەستەنبۆڵ سەردانی هەولێر بکەن.

“لەم سەردانە هەردوولا بۆچوونیان ئاڵوگۆڕ کرد لەسەر توانای پیشەسازی و بازرگانی، جەخت لەسەر شوێنی ستراتیژی هەولێر کرایەوە و گرنگی پەرەپێدانی پرۆژە هاوبەشەکان خرایەڕوو، ئاماژە بەوەش کرا کۆمپانیاکانی تورکیا گەورەترین گرووپی وەبەرهێنەرن لە هەرێمی کوردستان، هەروەها جەخت لەسەر ئەگەری پەرەپێدانی زیاتری ئەم توانایە کرایەوە، بەتایبەتی لە بوارەکانی وزە، بیناسازی، رستن و چنین و خۆراكدا”، لە راگەیاندراوەكەدا وا هاتووە.

 پێشانگای پەروەردەیی زانکۆ و پەیمانگا و قوتابخانەکان ...

 پێشانگای پەروەردەیی زانکۆ و پەیمانگا و قوتابخانەکان بۆ تورکیا کرایەوە