دیمەنێک لە مۆنۆمێنتی هەڵەبجە _ وێنە: 964
شاشە ئاساییە
لە هەڵەبجە هەڵواسینی پۆستەری بەنگەشە لە چەند شوێنێک قەدەغە کرا
964+
توانا نەقی
لە ئەمڕۆوە بانگەشە بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران دەستی پێکردووە و هەرچی شەقام و شۆستە هەیە بە پۆستەر و رەسمی کاندید و لیستەکان تەنراون، شارەوانی هەڵبجەش هۆشداری دەدات کە لە هەندێک شوێن قەدەغەیە پۆستەر هەڵواسن.
سەرۆکایەتی شارەوانی هەڵەبجە بڵاویکردەوە، لەپەیکەری شەهید عمری خاوەر تا نەخۆشخانەی سەرا هەروەها جوت سایدی مزگەوتی عوسمانی کوڕی عەفانو شەقامی مامۆستای نەناسراو تا بەڕێوبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەر هەڵواسینی شریتی ئاڵاو فلێکس و وێنەی کاندیدی لایەنی سیاسی قەدەغەیە.
ئاماژە بەوەشکراوە، بەڵام شاشە بۆ ریکلامی بانگەشە قەدەغە نییە لەپێناو سیمایەکی جوان و ژینگەیەکی جوانی شاردا داواکارن سەرجەم لایەنەسیاسی و کاندیدەکان پابەندبن بەبڕیارەکان.
ئەمە لە زۆر لە هاتوچۆ و شارەوانیەکانی بەشیک لە شارەکان داواکراوە و هەندێک جار هەڵواسینی پۆستە و وێنەی بانگەشە گرفتی هاتوچۆ و ژینگەیی دروست دەکات.