جەلال تاڵەبانى، یەکەم سەرۆک کۆمارى کورد لە عێراق
سەرۆک کۆماری پێشووتری عێراق
هەشت ساڵ بەسەر کۆچی دوایی مام جەلال تێپەڕی
964+
توانا نەقی
هەشت ساڵ پێش ئێستا و لە رۆژێکی وەک ئەمڕۆدا لە 3.10.2017 جەلال تاڵەبانی سکرتێری پێشووی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و سەرۆک کۆماری پێشووتری عێراق بە نەخۆشی کۆچ دوایی کرد.
مام جەلال یەکە سەرۆک کماری کورد بوو دوا رووخانی رژێمی بەعس، لە تەمەنی 83 ساڵی و بە نەخۆشی لە بەرلینی وڵاتی ئەڵمانیا هەشت ساڵ پێش ئێستا کۆچی دوایی کرد.
جەلال حیسامەدین تاڵەبانی زەنگەنە لە ساڵی 1933 لەدایکبووە و هەم مافپەروەر و هەم سیاسەتوانێکی دیاری کوردە، لە ساڵی 2006 تاوەکو 2014 و بۆ دوو دەور لەسەر یەک سەرۆک کۆماری حێراق بووە.
بەدەر لەوانە کە رژێمی بەعس رووخا جەلال تاڵەبانی ئەدامی هەمیشەیی ئەنجومەنی حکوم بووە لە عێراق، هەندێک چار بە چەتری کۆکەرەوەی لەایەن سیاسییەکان دادەنرا و ناودەبرا.
مام جەلال پێش ئەوەی خولی دووەمی سەرۆکایەتی تەواو بکات نەخۆش کەوت و زۆرجار بە چارەسەرکردن سەرقاڵ بووە، دواجار لە 3.10.2017 لەنەخۆشاخەنەیەکی بەرلین لە ئەڵمانیا کۆچی دوایی کرد و تەرمەکەیان هێنایەوە سلێمانی و لە گردێکی دەباشان بەرامبەر مالەکەی خۆی ناشتیان.
تاڵەبانی 83 ساڵ ژیا، نزیکەی 60 ساڵی ئەم تەمەنەی لە خەبات و کوردایەتیدا بەسەربرد، دۆست و نەیارەکانیشی کۆکن لەسەر ئەوەی بە ژیانئاوایی ئەم سەرکردەیە بۆشاییەکی گەورە دروست بوو، هەم لە پەیوەندییەکانی یەکێتی و پارتی و هەم لە پەیوەندنی کورد بە بەغداوە.