بە زەڕەبینێک نزیکەی 1000 داربەڕوو سووتان – وێنە؛ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی
لە سنووری ناحیەی عەربەت
بە زەڕەبینێک نزیکەی 1000 داربەڕوو و 20 دۆنم پوش و پاوان سووتا
964+
شۆڕش قادری
لە سنووری ناحیەی عەربەت بە زەڕەبینێک نزیکەی 1000 داربەڕوو و 20 دۆنم پوش و پاوان سووتا و پۆلیسی دارستان بەدوایدا ئەنجامدەری کارەکەدا دەگەڕێ.
بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی، دوای ئاگادارکردنەوەی کارمەندانی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی عەربەت، لەبوونی کەوتنەوەی ئاگر لە سنووری دۆڵی دووکانیان، دەستبەجێ مەفرەزەیەکیان چوونەتە شوێنەکە و توانیویانە، بەهاوکاری بنکەی بەرگری شارستانی سیتەک ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن.
لە ئاگرەکەدا نزیکەی 20 دۆنم پووش و پاوان و نزیکەی هەزار داربەڕوو و داری سروشتی سووتاون.
پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکەی بۆ دانانی زەڕەبینێک گەڕاندووەتەوە و دەڵێت، بەدواداچوون بەردەوامە و بڕیاری دەستگیرکردن بۆ تۆمەتباری رووداوەکە دەرچووە ، هاوکات پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ رووداوەکە لە بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی عەربەت کراوەتەوە بۆ وەرگرتنی رێکاری یاسایی.