لەتەمەنی 99 ساڵیدا
یه‌كه‌م سكرتێری حزبی شیوعی كوردستان كۆچی دوایی كرد
964+
فەرهاد حەسەن
حزبی شیوعی كوردستان هەواڵی كۆچی دوایی یەكەمین سكرتێری حزبەكەی راگەیاند و دەڵێت لە هەولێر كۆچی دوایی كردووە.
عومه‌ر عه‌لی شێخ، ناسراو به (ئه‌بو فاروق) یه‌كه‌م سكرتێری حزبی شیوعی كوردستان و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی حزبی شیوعی عێراق، ئه‌مڕۆ له شاری هه‌ولێر لە تەمەنی 99 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
حزبی شیوعی كوردستان بڵاویكردەوە، ئه‌بو فاروق به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، كۆچی دوایی كردووە و سبه‌ی پێنجشه‌ممەش ته‌رمه‌كه‌ی به‌ره‌و سلێمانی به‌ڕێده‌كرێت و لەوێ به خاك ده‌سپێردرێت.
ئاماژە بەوەش كراوە، (عومەر عەلی شێخ) لە ساڵی 1948 ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەكێتی لاوانی دیموكراتی عێراق و قوتابیان بووە، لە ساڵی 1964 دەبێتە ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی عێراق و لە ساڵی 1993 لە كۆنگرەی پێنجەمدا خۆی بۆ سەركردایەتی حزبی شیوعی عێراق كاندید نەكردەوە، لە كۆنگرەی راگەیاندنی حزبی شیوعی كوردستانیشدا بە سكرتێری كۆمیتەی ناوەندی هەڵدەبژێردرێ.