سەرۆكی كۆمەڵەی كرێنشینان: چاوەڕێی ئەنجامی كۆبوونەوەكەین
كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران باس لە یەکەکانی نیشتەجێبوونی كرێنشینان ناكات
964+
فەرهاد حەسەن
ئەمڕۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجام ده‌دات و وەكو پێشتر باسكراوە كە لە كۆبوونەوەكە باسی یەكەی نیشتەجێبوونی كرێنشینان بكرێت، بەڵام بەپێی كارنامەكەی ئەمڕۆ، كۆبوونەوەكە ئەم بابەتەی تێدا نییە.
بەرهەم سەردار قەرەداغی، سەرۆکی کۆمەڵەی کرێنشینانی هەرێمی کوردستان بە 964ـی وت، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی هەرێم، پێڕاگەیاندووە كە لە كۆبونەوەكەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران تاوتوێی بابەتی یەكەكانی نیشتەجێبوونی كرێنشینانی هەرێم بكرێت و لە چەند رۆژی ئایندەدا ناوی سوودمەندانی یەکەکانی نیشتەجێبوون رابگەیەندرێت.
وتیشی “ئێمە چاوەڕێی ئەنجامی كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی حكومەتین بۆ ئەوەی ئامادەكاری بۆ دابەشكردنی یەكەكان بكرێت”.
لە هەرێمی كوردستان 27 هەزار کەس فۆڕمی یەکەکانی نیشتەجێبوونیان پڕکردووەتەوە، دەبوایە لە مانگی تەموزی ئەمساڵ ناوی سوودمەندبووان رابگەیەندرێت، بەڵام دەڵێت، پێویست بەوەبوو كە لە ئەنجومەنی وەزیران تاوتوێی بکرێت پاشان رابگەیەندرێت.
بەپێی ئەو زانیاریانەی كۆمەڵەی كرێمنشینان بە 964ـی داوە، لە ئێستادا یەکەکان تەنیا 30%ی کارەکانیان تەواوبووە، ئەو کەسانەی فۆڕمی خاڵبەندییەکانیان پڕکردووەتەوە و 84 خاڵیان بۆ هاتووەتەوە دەبنە خاوەنی یەکەی نیشتەجێبوون لە پرۆژەکانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە، بەبێ پێشەکی و بە قیستی درێژخایەن، بۆ ماوەی 25 ساڵ، ئەوانەشی فەرمانبەری حکومەتن بە 74 خاڵ، یەکەکان وەردەگرن.
بەپێی كارنامەكەی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران، تاوتوێكردنی بارودۆخی دارایی هه‌رێم و خه‌رجییه‌كان له دوای جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی سێقۆڵیی بۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وت، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كاركردن به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی ئابوریی هه‌رێمی كوردستان بۆ فرۆشتن و به‌كرێدانی موڵك و ماڵی ده‌وڵه‌ت و بڕیاریش له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی (رێبه‌ری سه‌لامه‌تی) ده‌دات