کەرکوک

بە رووداوی هاتوچۆ پاسکیلسوارێکی بەتەمەن گیانی لەدەست دا

964+

کاروان ساڵحی-کەرکوک

درنگانێکی شەوی رابردو 30.9.2025 لەشەقامی رێگای بەغدا بە دیاری کراوی لە بەردەم کۆلێژی پەروەردەی کچان لە کەرکوک بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە پاسکیلسوارێک گیانی لەدەستداوە و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش دەستگیرکرا.

سەرچاوەیەک لە بنکەی پۆلیسی قۆریە بە 964ـی وت، ئۆتۆمبێلێکی جۆریBMW بە خێرایەکی زۆر رۆیشتووە خۆی کێشاوە بە پاسکیلسوارێکی تەمەن 58 ساڵ فرێداوەتە سەر شۆستەکە مێشکی بەر شۆستەکە کەوتووە و بەهۆیەوە دەستبەجێ گیانی لە دەستداوە.

وتیشی، لە ئێستادا دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەدا گیراوە و شۆفێرەکەش دەستبەسەرە لە بنکەی پۆلیسی قۆریە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

لە رووداوێکى هاتوچۆدا ماتۆرسوارێک گیانی لە دەست دا

لە رووداوێکى هاتوچۆدا ماتۆرسوارێک گیانی لە دەست دا