کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای دادوەری و شاندەکەی فەڕەنسا - وێنە: ئەنجومەنی باڵای دادوەری
قسەی هەرێم بووە بۆ شاندێکی فەڕەنسی
“تاوانی دژ بە مرۆڤ و سپیکردنەوەی پارە هەماهەنگی نێودەوڵەتی دەوێ”
964+
ئەحمەد مستەفا
شاندێکی فەڕەنسی چوونە ئەنجومەنی باڵای دادوەری هەرێمی کوردستان و لایەنی هەرێمی کوردستان داوای کردووە، بۆ تاوانه‌کانی تیرۆر و سپیکردنه‌وه‌ی پاره‌و بازرگانی کردن به مرۆڤ کە تاوانی دژی مرۆڤایه‌تین و هیچ سنورێک ناناسێت، رووبه‌ڕوبوونه‌وه و هه‌ماهه‌نگی نێوده‌وڵه‌تی پێویستە.
ئه‌مڕۆ سێشەممە 30.9.2025، عەبدولجەبار عەزیز سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی کوردستان لەگەڵ، یان برایم کونسوڵی گشتی فه‌ره‌نسا و دادوه‌ر کلێر تێپۆ، نوێنه‌ری وه‌زیری دادی فه‌ره‌نسا له تورکیا و عێراق بۆ هه‌ماهه‌نگی یاسایی و کاروباری دادوه‌ریی یەکیان بینی.
لە دیدارێکدا، ژماره‌یه‌ک پرسی په‌یوه‌ندیداری یاسایی و دادوه‌رییان تاوتوێ کرد به تایبه‌ت تاوانه‌کانی تیرۆر و قاچاخچێتی و بازرگانی کردن به مرۆڤ و سپیکردنه‌وه‌ی پاره.
بە گوێرەی راگەیەندراوی ئەنجومەنی باڵای دادوەری هەرێمی کوردستان کە 964 بینوویەتی، شاندەکەی فەڕەنسا رایگەیاندووە، چه‌ندین دۆسیه‌یان له‌به‌رده‌سته که گروپه‌کانی قاچاخچێتی و بازرگانی کردن به مرۆڤ و گواستنه‌وه‌ی په‌نابه‌ر و کۆچبه‌ری نایاسایی به‌رێگه‌ی ئه‌وروپا و به‌تایبه‌ت فه‌ره‌نسا بۆ به‌ریتانیا به‌رده‌وامن و له په‌ره‌سه‌ندندان که ئه‌مه‌ش هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسیه‌کی گه‌وره‌یه بۆ سه‌ر ئه‌من و ئاسایشی وڵاتان.
هه‌ماهه‌نگکارانی دادوه‌ریی و ئه‌منی له باڵیۆزخانه‌ی فه‌ره‌نسا ئاماژه‌یان به‌وه، له چه‌ند ساڵی رابردوو چه‌ندین دۆسیه‌ی له‌و جۆره هه‌بووه‌و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی و دادگاکانی هه‌رێمی کوردستان ئه‌و دۆسیانه له قۆناغی کۆتاییدان، هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه داوە پێویسته ئه‌و هاوکاری و هه‌ماهه‌نگییه به‌رده‌وام بێت به تایبه‌ت له ئاڵوگۆڕی زانیاریی و هه‌ماهه‌نگی پێویست بۆ دادگایی کردنی ئه‌و که‌سانه و سزادانیان جا چ له هه‌رێمی کوردستان بن یان فه‌ره‌نسا یان وڵاتانی دیکه.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی رایگه‌یاندووە، تاوانه‌کانی تیرۆر و سپیکردنه‌وه‌ی پاره‌و بازرگانی کردن به مرۆڤ تاوانی دژی مرۆڤایه‌تین و هیچ سنورێک ناناسێت بۆیه رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌شیان پێویستی به هه‌ماهه‌نگی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه.
ئەوەشی وتووە، فه‌ره‌نسا و هه‌رێمی کوردستان له هه‌موو ئاسته‌کان په‌یوه‌ندی به‌هێز و پته‌ویان هه‌یه‌و له‌بابه‌تی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و تاوانانه‌ی باسکران، ئه‌وپه‌ڕی هاوکاری و هه‌ماهه‌نگی له نێوان ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی و داگاکانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا هه‌یه‌و به‌رده‌وامیش ده‌بن له هاوکاریی و هه‌ماهه‌نگی نێوانیان.