نرخی نەوت تاڕادەیەک جێگیرە
67 دۆلارە
نرخی نەوت زیاتر دابەزی
964+
توانا نەقی
دواى سێ رۆژ لە دەستپێکردنەوەى هەناردەى نەوت، نرخى نەوت لە بازاڕى جیهانیدا بەرەو دابەزین رۆیشت، ئەوەش دواى ئەوەى لە یەکەم رۆژى هەناردەى نەوت، نرخى یەک بەرمیل 70 دۆلارى تێپەڕاند.
ئەمڕۆ سێشەممە، 30.9.2025 زیاتر نرخی نەوت دابەزیوە و لەچاو دوێنێدا زیاتر لە دۆلارێک هاتووەتەخوارەوە نرخى بەرمیلێک نەوتى برێنت بە 67 دۆلار و 53 سەنت، مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەڕێژەى 0.44% دابەزیوە.
هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتی تێكساس بە 63 دۆلار و 07 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەهەمانشێوە بەڕێژەى 0.38%، نرخەکەی دابەزیوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، رۆژى 27ـى ئەم مانگە، هەناردەى نەوتى هەرێم بۆ بەندەرى جەیهانى تورکیا دەستیپێکردەوە و لە یەکەم رۆژى هەناردەکردنەوەکەش، نرخى بەرمیلێک نەوت 70 دۆلارى تێپەڕاند.