دەبێ چی بكەن؟

بازرگانانی هەولێر لە پێشانگەی خواردنی فرێشی ئەفریقا دەتوانن بەشداربن

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

دەیەمین پێشانگای فرێش – فوود ئەفریکا، لە شاری قاهیرە لە وڵاتی میسر دەكرێتەوە، بازرگانانی هەولێر دەتوانن بەشداربن و ئۆفەریشیان پێشكەش دەكرێت.

كامەران محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر، بە 964ی راگەیاند، لە ماوەی نێوان 9 بۆ 12.12.2025 دەیەمین پێشانگای خواردنی فرێش – ئەفریكا، لە شاری قاهیرە دەکرێتەوە.

وتیشی، بازرگان و خاوەن کۆمپانیاکانی ئەندام لە ژوورەکەمان (لە هەمان سێکتەری پێشانگە) دەتوانن بەشداریی بكەن، بۆ ئەمەش پێویستە سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر – بەشی پەیوەندییەکان بکەن و زانیاری وەربگرن.

كامەران محەمەد باسی ئەوەی كرد، سەرپەرشتیارانی پێشانگەكە تکتی فڕۆکە و مانەوەی سێ شەو لە هۆتێلی پێنج ئەستێرە، لەسەر ئەستۆی خۆیان دەبێت بۆ ئەو بازرگانانەی بەشدار دەبن، دواکاتیش بۆ پێشکەشکردنی داواكاری رۆژی 20ی مانگی داهاتووە.

ژووری بازرگانیی هەولێر: دەتوانن بە 1600 دۆلار کۆمپانیا ل...

ژووری بازرگانیی هەولێر: دەتوانن بە 1600 دۆلار کۆمپانیا لە ئیمارات دابمەزرێنن