خۆڵبارین کەم دەبێتەوە و کەشەکە فێنکتر دەبێت
چاوەڕێى با و تۆزوخۆڵ و بن
جارێکى تر پلەکانى گەرما دادەبەزن
964+
وریا فەتاح
دواى ئەوەى لە سێ چوار رۆژى رابردوودا، پلەکانى گەرما هەر روویان لە بەرزى بوو، لە سبەینێوە جارێکى تر پلەکانى گەرما دادەبەزن.
بەپێى پێشبینییەکانى کەشناسى هەرێم بۆ ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانى گەرماش وەک دوێنێ دەبن.
سبەینێ سێشەممە، کەشەکە جیاوازە و پلەکانى گەرما 1 بۆ 2 پلەى سیلیزى دادەبەزن، بەڵام لەکاتەکانی نیوەڕۆ ئەگەری چالاک بوونی خێرایی با هەیە لەگەڵ کەمێک بەرزبوونەوەی تۆزوخۆل.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەنێ سێشەممە:
هەولێر : 33 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 31 پلەی سیلیزی
دهۆک : 30 پلەی سیلیزی
زاخۆ :32 پلەی سیلیزی
ئامێدی : 29 پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 33 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 35 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 32 پلەی سیلیزی
سۆران : 29 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 22 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 36 پلەی سیلیزی