سەنتەری میترۆ و تۆڕی هاوپەیمانی 19:

“دەستڕاگەیشتن بە زانیاری مافی بنەڕەتی مرۆڤە و پەیوەستە بە ئازادی رادەربڕینەوە”

964+

شۆڕش قادری

سەنتەری میترۆ و تۆڕی هاوپەیمانی 19 داوا لە حكومەتی هەرێم دەکەن،  بەپێی مادەی 25 لە یاسای ژمارە 11ـی ساڵی 2013 یاسای مافی دەستكەوتنی زانیاری، رێنمایی پێویست بۆ ئاسان جێبەجێكردنی یاساكە دەربكات و دەڵێن، دەستڕاگەیشتن بە زانیاری بەردی بناغەی كۆمەڵگای دێمۆكراسی و مافێكی بنەڕەتی مرۆڤە كە پەیوەستە بە ئازادی رادەربڕینەوە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 28.9.2025 سەنتەری میترۆ و تۆڕی هاوپەیمانی 19 لە راگەیەنراوێکی هاوبەشەدا بڵاویانکردەوە، “بەهۆی شاردنەوەی زانیاری هەستیار و گرنگ لە هاوڵاتیان و میدیاكاران لە تێوەگلانی بەرپرسانی حكومی و حزبی لە دەستدرێژی بۆ سەر سامان و موڵكی گشتی، نەتوانراوە بەشداری چالاكانە بكرێت لەئاشكراكردنی دۆسیە زۆر و زەوەندەكانی گەندەڵكاران”.

داوایش دەكەن، “حكومەتی داهاتووی هەرێمی كوردستان بەپێی مادەی (25) لە یاسای ژمارە(11)ـی ساڵی 2013 یاسای مافی دەستكەوتنی زانیاری، بەهەماهەنگی لەگەڵ دەستەی سەربەخۆی مافەكانی مرۆڤ رێنمایی پێویست بۆ ئاسان جێبەجێكردنی یاساكە دەربكات و رێز لەم مافە بنەڕەتییە بگرێت كە پەیوەستە بە ئازادی ڕادەربڕینەوە”.

هاوکات دوا لە میدیاكاران و دامەزراوەكانیان دەكەن، مامەڵە پیشەیی و راستگۆیی لە مامەڵەكردن لەگەڵ هەواڵ بکەن، چونکە گرنگیان كەمتر نییە لە پێدانی زانیارییەكان، دەبێت راستگۆ بن لە گواستنەوەی زانیاری بۆ هاوڵاتیان، دوور بن لە یاریكردن بە زانیاری و نەكەونە داوی هەواڵی درۆ و چەواشەكار و رێز لە هاوڵاتیان و پیشەكەیان و بەها بەرزەكانی رەوشتی پیشەیی بگرن.

‎ئەوەشیان خستووەتەڕوو کە، لە مادەی (25) لە یاسای ژمارە (11)ـی ساڵی 2013 یاسای مافی دەستكەوتنی زانیاری لە هەرێمی كوردستان، تیایدا هاتووە و ئاماژە بۆ ئەوە كراوە، پێویستە لەسەر ئەنجومەنی وەزیران بەهەماهەنگی لەگەڵ دەستەی سەربەخۆی مافەكانی مرۆڤ رێنمایی پێویست بۆ ئاسان جێبەجێكردنی حوكمەكانی ئەم یاسایە دەربكات.

هەر لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، پاش 12 ساڵ لە دەركردنی یاساكە لە (8ی ئابی 2023 )، لە كابینەی نۆـدا بڕیاردراوە لیژنەیەكی هاوبەش لە نێوان حكومەت و دەستەی سەربەخۆی مافەكانی مرۆڤ بۆ ئامادەكردنی رەشنووسی رێنمایی یاسای مافی دەستكەوتنی زانیاری پێكبێت.

ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی گشتاندنی سوود وەرگرتن لە زانیارییە و بە رۆژی هەواڵ و مافی دەستكەوتنی زانیاری ناسراوە.

سەنتەرى میترۆ: میدیا مەکەن بە سەکۆیەک بۆ گوتارى رق و کی...

سەنتەرى میترۆ: میدیا مەکەن بە سەکۆیەک بۆ گوتارى رق و کینە

میترۆ سەروپێخانە نییە تا حزبێك لافیتەیەك بە دەرگاكەیە...

میترۆ سەروپێخانە نییە تا حزبێك لافیتەیەك بە دەرگاكەیەوە هەڵبواسن بنووسن دامانخست