دهۆک
کارمەندانی رێکخراوی GIZـی ئەڵمانی گردبوونەوە و داوای مافەکانی خۆیان دەکەن
+964
هیڤی دێوالی-دهۆک
کارمەندانی رێکخراوی GIZـی ئەڵمانی گردبوونەوە و داوای مافەکانی خۆیان دەکەن، نوێنەری کارمەندەکانیش دەڵێت، مانگانە بەشەک لە موچەکانی کارمەندەکان لێی دەبڕدرا و گرێبەستەکانیان کۆتایی پێهاتووە و دەبێت پارەکەی ماوە پێیان بدرێتەوە.
200کارمەندی رێکخراوی GIZـی ئەڵمانی لە پارێزگاکانی دهۆک و هەولێر و سلێمانین و گرێبەستەکانیان کۆتایی پێهاتووە، کارمەندەکانی پارێزگای دهۆک داوای مافەکانی خۆیان دەکەن، داوا کردنی مافەکانیان بریتین لە 17% و 5% لە موچەکەیان بڕدراوە و ئەوان 12%یان دەخستە سەر و 5%یش بۆ باج “ضریبە”لە موچەکەیان دەبڕدرا.
رێبەر عەبدولسەلام، نوێنەری کارمەندەکانی رێکخراوی GIZی ئەڵمانی بە964ـی وت، زیاتر لە 200 کەس گرێبەستەکانی کارمەندەکان کۆتایی پێهاتووە تەنیا خەڵکی پارێزگای دهۆک نینن لە هەولێر و سلێمانییش کارمەندیان هەبووە، بەڵام چۆنکە رێکخراوەکە لە دهۆک بووە و کارمەندەکانی زیاتر خەڵکی دهۆکن، بۆیە داوای مافی خۆیان دەکەن، چونکە بەشەک لە موچەکانیان دەبڕدرا بۆ گەرەنتی کۆمەڵایەتی .
وتیشی، ئەم برەی پاڕەکە لێمان دەبڕدا و پێمان نادەنەوە و دەڵێن پارەکەتان لە save account ێکدایە، بەڵام ماوەیەکی زۆرە گفتۆگۆ بە رێگای ئیمەیل و ئەکاونت لەگەڵ رێکخراوەکەمان کردووە و نەگەیشتوونە هیچ ئەنجامێک.
سەگڤان سەیدۆ، ئەندازیارە و کارمەندی رێکخراوی GIZـی ئەڵمانی کە گرێبەستەکەیان کۆتایی پێهاتووە و بە964ـی وت، گرێبەستەکەم سێ ساڵە کۆتایی پێهاتووە و مانگانە 5% لە موچەکەمان وەک گەرەنتی کۆمەڵایەتی دەبڕدرا، بۆ ئەوەی کاتی گرێبەستەکەمان کۆتایی پێهات بۆمان بگەڕێننەوە، و 12% لەسەر وەک هاوکاری لەسەر گەرەنتییەکە زیادی دەکرد و تا ئێستا پێمان نەدراوەتەوە.
وتیشی، نزیکەی شەش ساڵ کارم لەگەڵ ئەو رێکخراوە کردووە وەکو ئەندازیاریم و بەرنامەی کاش فۆر وۆرکcash for work و بەسەدان کور و کچی پارێزگای دهۆک ئیشمان بۆ دۆزیەوە، داوا لەلایەنی پەیوەندیدار دەکەین رێگە چارەیەکمان بۆ بدۆزرێتەوە، لە رێکخراوەکە دەفتەرێک و نیو پارەمان لایانە.
کارمەندیکی دیکەی رێکخراوەکە بە ناوی سلێمان سمۆ قسەی کرد و بە 964ی وت، بۆ ماوەی پێنج ساڵ لەگەڵ رێکخراوەکە کارم کردووە و لە ساڵی 2021ەوە گرێبەستەکەم تەواو بووە و بەپێی یاسا دوای ساڵێک دەبێت ئەو شایستانەی کە مانگانە لێمان دەبڕدرا، پێمان بدەنەوە، بەڵام نزیکەی سێ ساڵە پارەکەمان پێنەدراوەتەوە و داوا دەکەین حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق هاوکارمان بن و چارەسەرێکمان بۆ بکەن.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا