له داینگه‌وه تا پۆلی 12ـی تێدایه
كۆمه‌ڵگایه‌كی په‌روه‌رده‌یی له دارەتوو ده‌كرێته‌وه
964+
ده‌شتی عارف
سبەی یەکشەممە له ناحیه‌ی داره‌تووی هه‌ولێر، بەردی بناغەی پڕۆژەی کۆمەڵگای پەروەردەیی و سەنتەری راهێنانی مامۆستایان داده‌نرێت و له سه‌رەتای ساڵی 2026 ده‌ست به دروستكردنی كۆمه‌ڵگاکه ده‌كرێت.
ره‌وه‌ند قادر سه‌رۆكی شاره‌وانی داره‌توو به 964ـی وت، كۆمه‌لگاكه یه‌كێك ده‌بێت له گه‌وره‌ترین پڕۆژه‌كان له ناحیه‌ی داره‌توو، كۆمه‌ڵگاكه داینگه و باخچه‌ی ساوایان و قوتابخانه‌ی سه‌رەتایی، ناوه‌ندیی و ئاماده‌یی له‌خۆده‌گرێت و بڕیاره له سه‌ره‌تای ساڵی 2026ـەوه ده‌ست به‌دروستكردنی بكرێت، ساڵی 2028 ته‌واو ده‌كرێت و ده‌ست به وه‌رگرتنی قوتابیان ده‌كات.
وتیشی، تێچووی پڕۆژه‌كه نزیكه‌ی پێنج ملیۆن و 500 هه‌زار دۆلاره و له‌لایه‌ن ئاژانسی كۆیكاوه سه‌رپه‌شتی ده‌كرێت، كۆمه‌ڵگاکە حكومی ده‌بێت و خوێندن تیایدا به‌خۆڕایی ده‌بێت.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری
