100 دۆلار لە 11 ملیۆن تمەن نزیک دەبێتەوە

سزاکانی سەر ئێران دەگەڕێنەوە و بەهای تمەن دابەزینی مێژوویی تۆمار کرد

964+

شۆڕش قادری

دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی گەڕاندنەوەی سزاکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بۆ سەر ئێران، بەهای تمەن داڕما و دابەزینێکی مێژوویی تۆمار کرد، 100 دۆلاری ئەمریکی بۆ نزیکەی 11 ملیۆن تمەن بەرزبووەوە.

دوێنێ هەینی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی پێشنیاری چین و روسیای بۆ درێژکردنەوەی ماوەی هەڵپەساردنی گەمارۆکانی سەر ئێرانی رەتکردەوە و بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ گەمارۆکان بگەڕێنەوە.

هەر بەو هۆیەشەوە ئەمڕۆ شەممە 27.9.2025 بەهای تمەن بە یەکجاری داڕما، کەیفی خۆشناو وتەبێژی بازاڕی دراوی هەولێر بە 964ـی وت، هەرچەند ئەمڕۆ بازاڕ بەفەرمی نییە، بەڵام هەر دۆلارێک بە نزیکەی 109 هەزار تمەن مامەڵەی پێوە دەکرێت بە حەواڵە، واتە 100 دۆلاری ئەمریکی 10 ملیۆن و 900 هەزار تمەن دەکات.

بەپێی زانیارییەکانی 964، ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێرانیش 100 دۆلار گەیشتووەتە 11 ملیۆن تمەن، ئەوەش بۆ یەکەمجارە لە مێژووی ئەو وڵاتە، تمەن بەو شێوەیە دادەبەزێ.

دوای بڕیارەکەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، ئێران باڵیۆزەکانی لە ئەڵمانیا و فەڕەنسا و بەریتانیای بۆ راوێژکردن بانگهێشتی وڵاتەکەی کردەوە.

گەڕاندنەوەی سزاکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی واتە، دارایی و پارەکانی ئێران لە دەرەوەی وڵات دووبارە بلۆک دەکرێنەوە، فرۆشتنی چەک و کەرەستەی سەربازی بەو وڵاتە رادەگیرێت کە رێگە لە پەرەپێدانی بەرنامە موشەکییەکەی دەگرێت و بەوەش ئابووری ئێران زیاتر لە جاران دەچێتە ژێر گوشارەوە.

بەهای دۆلار بەرزبووەوە؛ هەر گەڵایەک 400 دیناری چووەسەر

بەهای دۆلار بەرزبووەوە؛ هەر گەڵایەک 400 دیناری چووەسەر

دینار و تمەن بەرامبەر دۆلار خۆیان نەگرت و سەربەرەوخوار...

دینار و تمەن بەرامبەر دۆلار خۆیان نەگرت و سەربەرەوخوار بوونەوە