کارەبایان نییە

ئاگادارییەک لە کارەباى سلێمانییەوە: بۆ گەڕەکەکانى راپەڕین و قولەرەیسى

964+

وریا فەتاح

بەهۆى تەقینى کێبڵێک لە وێستگەى گۆڕینى کارەباى هەڵگورد، لە ئێستادا بەشێک لە دانیشتوانى گەڕەکەکانى راپەڕین و قولەرەیسى کارەبایان نییە، کارەباى سلێمانیش دەڵێت: سەرقاڵى چارەسەرکردنین.

کارەباى سلێمانى رایگەیاند: لەئێستادا دانیشتوانى گەڕەکەکانى راپەڕین و قولەرەیسى دەکاتەوە بەتایبەت ئەوانەى دەکەونە سەر فیدەرەکانى (330،331،332،333،334)، بەهۆی تەقینی کێبڵێک لە وێستگەی گۆڕینی کارەبای هەڵگورد کارەبایان نییە.

جەختیشکراوەتەوە کە تیمەکانى چاکسازیی وێستگەکان و هێڵەکانی بەڕێوەبەرایەتی گواستنەوەی کارەبای سلێمانی، سەرقاڵی چارەسەر کردنی کێشەکەن.

کارەباى سلێمانى هۆشدارى بە دوکاندار و شوێنە بازرگانیی...

کارەباى سلێمانى هۆشدارى بە دوکاندار و شوێنە بازرگانییەکان دەدات