لۆگۆی کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر
لەلایەن ئەمریکاوە ئاسانکاری بۆ کراوە
ئەمریکا پێشوازی لە رێککەوتنەکە و هەناردەکردنەوەی نەوت دەکات
964+
توانا نەقی
لە راگەیندراویکدا کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر بڵاویکردەوە، پێشوازى ده‌كه‌ن له راگه‌یاندنه‌كه‌ى حكومه‌تى عێراق به گه‌یشتن به رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان بۆ دووباره كردنه‌وه‌ى بۆرى نه‌وتى عێراق – توركیا.
کونسوڵخانەکە ئاماژەی بەوەکردووە، له‌لایه‌ن ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا ئاسانكارى بۆ رێککەوتنەکە كراوه و سوودى بۆ هه‌ردوو لایه‌نى ئه‌مریكیه‌كان و عێراقیه‌كان دەبێت.
ئەمریکا دەستخۆشی لە هەوڵە بەردەوامەکانی سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەکات و بۆ گەیشتن بەو ئەنجامەی کە رێککەوتوون لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوت.
کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر ئەوەی روونکردووەتەوە، کە ئەم رێککەوتنە دەبێتە هۆی بە هێزکردنی هاوبەشی ئابووری نێوان ئەمریکا و عێراق و هەروەها ژینگەیەکی ئارام بۆ کۆمپانیا ئەمریکییەکان لە سەرانسەری عێراق دەهێنێتە ئاراوە.
ئەم راگەیەندراوە دوای ئەوە هات کە ئێوارەی ئەمڕۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند کە لەگەڵ هەرێم گەیشتوونەتە رێککەوتن لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوت و حکومەتی هەرێمیش دەڵێت، لە رۆژی شەممە 27ـی ئەم مانگەوە کاتژمێر 6:00ـی بەیانی دەست دەکرێت بە هەناردەکردنی نەوت لە رێای بۆری نەوتی کوردستان تورکیا.