پێنج ساڵ لەمەوبەر هاوڵاتییەک خۆبەخشانە کارەکەی کردووە

نەمامەکانی بوون بە دار و شۆستە و شەقامەکانی دەربەندیخانیان ئاوەدان کردەوە

964+

شۆڕش قادری

پێنج ساڵ لەمەوبەر هاوڵاتییەکی دەربەندیخان دەستیکردووە بە نەمام چاندن لەسەر شۆستە و شەقامەکانی دەربەندیخان، ئێستا بوون بە دار و دیمەنێکی جوانیان بە شارەکە بەخشیوە.

هاوڵاتییەک بەناوی شاڵاو مەحمود مانگی 8ـی 2020 چەند نەمامێکی لەسەر شۆستەی یەکێک لە شەقامەکانی دەربەندیخان چاندووە، سەرۆکایەتی شارەوانی دەربەندیخان چەند وێنەیەکی ئەو کات و ئێستای نەمامەکانی بڵاوکردووەتەوە و دەردەکەوێ ئێستا ئەو نەمامانە بوون بە چەند درەختێکی سەوز و باڵابەرز و شەقامەکەیان ئاوەدان کردووەتەوە.

شارەوانی دەربەندیخان سوپاسی ئەو هاوڵاتییە دەکات و دەڵێت، “هیوادارین نمونەی زۆر بێت و هاوڵاتیان هاوکارمان بن لە سەوزکردنی شارە خۆشەویستەکەمان”.

سێ مێردمنداڵ زیانیان بە درەختەکانی باخچەیەکی دەربەندی...

سێ مێردمنداڵ زیانیان بە درەختەکانی باخچەیەکی دەربەندیخان گەیاند؛ دەستگیر کران

ژینگەدۆستانی دەربەندیخان داوای راگرتنی پرۆژەیەکی گەش...

ژینگەدۆستانی دەربەندیخان داوای راگرتنی پرۆژەیەکی گەشتیاری دەکەن