بەرهەمی نوێیە
ئەم ساندویچ پەناڵە ئاگر ناگرێ و بێ مەترسییە
964+
عەبدولعەزیز عەبدوڵا – هەولێر
زۆر جار لە کاتی ئاگر کەوتنەوە دەڵێن, هۆکاری تەشەنەسەندن و کۆنتڕۆڵ نەکردنی سەندەویچ پەناڵەکان و کۆنتڕۆڵ ناکرێت، بەڵام یەکێک لە بەشداربووان جۆرە فۆمێک و سەندویچ پەناڵێکی نمایشکردووە ئاگری لەسەرداناوە و ئاگر ناگرێ.
کۆمپانیاکە دەڵێ، هیچ مەترسیەکیشی نییە.
بۆ ماوەی پێنج رۆژ، کارەکانی پێشانگای بونیاتنانی عێراق لە هەولێر بەردەوامە و زۆر کۆمپانیا بەشدارییان کردووە، یەکێک لە کۆمپانیاکان ئەو سەندویج پەناڵەی هێناوە، زەید محەمەد, بەڕێوەبەری جێبەجێکارە ئەو بە 964ی وت، ئەم ساندویچ پەناڵە ئاگر ناگرێ و مارکەکە تورکیە و ستانداری جیهانیی تێدا پەیڕەو کراوە.
لە بارەی نرخەکەی، ئەو وتی، کوالێتییەکەی نرخ دیاری دەکات و هۆکارە بۆ بەرز و نزمییەکەی، لەم کوالێتییەی ئێستا یەک مەتر دەگاتە 25 دۆلار، لەکاتێدا ئەو فۆمەی کە هەیە و ئاگر دەگرێ، یەک مەتری بە 14 دۆلارە.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا