بەڕێوەبەری ژینگەش گۆڕدرا

لەم مانگەدا سێ ژن لە سلێمانی پۆستیان وەرگرتووە

964+

ئەحمەد مستەفا

ئەمڕۆ چوارشەممە، لە جێگەی دیار غەریب، بەڕێوەبەری ژینگەی سلێمانی، شایی ئاوات وەک بەڕێوەبەری نوێی بەڕێوەبەرایەتی ژینگەی سلێمانی دەستبەکاربوو.

شایی ئاوات، ماوەی 15 ساڵە لە فەرمانگەی ژینگەی سلێمانی کاری دەکرد.

ئەوە لە کاتێکدایە، رۆژی 10.9.2025، ژنێکی دیکە لە سلێمانی پۆستی وەرگرت، ئەویش مامۆستا رۆزە رەئوف وەک بەڕێوەبەری نوێی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی رۆژهەڵات لە شاری سلێمانی دەستبەکاربوو.

هەروەها، لە رۆژی 8.9.2025، موقەدەمی هاتوچۆ ئەسمەر عەبدولکەریم وەک لێپرسراوی نوێی رادیۆی ترافیک ئێف ئێم لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی دەستبەکاربوو.

بەڕێوەبەرە نوێیەکەی پەروەردەی رۆژهەڵات مەراسیم و پیرۆ...

بەڕێوەبەرە نوێیەکەی پەروەردەی رۆژهەڵات مەراسیم و پیرۆزبایی راگرت