نەشتەرگەری گورچیلە ئەنجام دەدەن
تیمێکی پزیشکی ئیسپانیا هاتوونەتە کوردستان؛ بەخۆڕایی چارەسەر بۆ منداڵانی نەخۆش دەکەن
964+
دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی
تیمێکی پزیشکی ئیسپانیا هاتوونەتە کوردستان و لە نەخۆشخانەی ئەنوەر شێخەی سلێمانی چارەسەر بۆ ئەو منداڵانە نەخۆشانە دەکەن کە کێشەی گورچیلەیان هەیە.
بنار ئەحمەد نوێنەری رێکخراوی منداڵپارێز بە 964ـی وت، توانیویانە تیمێکی پزیشکی لە ئیسپانیاوە بێننە کوردستان تاوەکو بە هاوکاری نەخۆشخانەی ئەنوەر شێخە و لە قۆناغی یەکەمدا نەشتەرگەری بۆ 20 منداڵی نەخۆش ئەنجام بدەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، جگە لە نەشتەرگەری ئەو منداڵانە، تیمەکە هاوکار دەبێت لە بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی پزیشکیی کوردستان، بۆ ئەوەی لە داهاتوودا هیچ منداڵێک پێویستی بەوە نەبێت بۆ چارەسەر رەوانەی دەرەوەی کورستان بکرێت.
بنار ئەحمەد وتیشی، ئەو منداڵانەی نەشتەرگەریان بۆ دەکرێت، تەمەنیان خوار 18 ساڵە.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری