سوود لە چۆڵیی شەقامەکان وەرگیرا و هەڵمەتەکە بەردەوام دەبێت

بەیانیی ئەمڕۆ شەقامی 60 مەتریی هەولێر بەتەواوی شۆردرا

964+

ژێوار خدر

لە هەڵمەتێکدا تەواوی شەقامی بازنەیی 60 مەتری لە هەولێر لەلایەن تیمەکانی ژینگەپارێزییەوە شۆردرا و خاوێنکرایەوە، بەڕێوەبەرایەتییەکەش دەڵێت، سوودیان لە چۆڵیی شەقامەکان وەرگرتووە.

بەڕێوەبەرایەتیی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزیی هەولێر رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە 24.9.2025، کاتژمێر 6:00ـی بەیانی، بە سەرپەرشتیی لیژنەکانیان و بە بەشداریی هێزی مرۆیی ژینگەپارێزان و بەکارهێنانی شەش تانکەری ئاو، هەڵمەتێکی فراوانیان بۆ شوشتن و پاککردنەوەی تەواوی شەقامی 60 مەتری ئەنجامداوە.

دەشڵێت، “بە سوودوەرگرتن لە چۆڵبوونی شەقامەکان لە بەیانیی زوودا و نەبوونی جەنجاڵی، هەڵمەتەکە بە سەرکەوتوویی بە ئەنجام گەیەندرا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، کە لە رۆژانی داهاتووشدا هەڵمەتەکە بەردەوام دەبێت لەپێناو خاوێنڕاگرتن و بەخشینی سیمایەکی جوانتر بە شارەکە.

یەک لەسەر سێی ژینگەی هەولێر بەرەو پاكبوونەوە دەچێت

یەک لەسەر سێی ژینگەی هەولێر بەرەو پاكبوونەوە دەچێت