شاخه‌كانى له‌ناو ته‌ڵبه‌ند حاسێ بوبوو
له بارزان چه‌ند ئاژه‌ڵدۆستێك نێرییه‌كى كێویان رزگار كرد
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌تالیۆنى ژینگه‌پارێزى بارزان دیمه‌نى ئه‌و نێرییه كێوییه‌ى بڵاوكرده‌وه كه شاخ (قۆچ)ه‌كانى له‌ناو ته‌ڵبه‌ندی شوێنێكدا حاسێ بوبوو و ده‌ڵێت، له‌لایه‌ن چه‌ند ئاژه‌ڵدۆستێكه‌وه تواندراوه رزگار بكرێت.
ملازم سدیق حه‌سه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رى راگیه‌اندن و په‌یه‌وه‌ندییه‌كانى به‌تالیۆنه‌كه به 964 وت، شاخەکانی نێریە کێویەکه لە پەرژین (ته‌ڵبه‌ند)ێك گیر ببوون، له‌و كاته‌ش سێ هاوڵاتى به‌و شوێنه‌دا ره‌تده‌بن ده‌بینن نێرییه‌كه له‌و حاڵه‌دایه، یه‌كسه‌ر رزگارى ده‌كه‌ن.
وتیشی “رووداوه‌كه له نزیک گوندی لێرەبیر له سنوورى بارزان بووه”.
ژینگه‌پارێزى بارزان ناوى هه‌رسێ هاوڵاتییه‌كه‌شی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه ئه‌م كاره‌یان ئه‌نجامداوه ئه‌وانیش بیریتن له خواجە مەلۆ، ئەحمەد سدقی، نوری مالخۆ كه توانیان ئازادی و ئارامی بۆ نێریەکە بگەڕێننەوە.