14 ساڵه وانه‌بووه
نرخى زیو كیلۆى گه‌یشته 1408 دۆلار
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
نرخى زیو به‌رزترین نرخى هه‌یه كه له ماوه‌ى 14 ساڵى رابردوودا ئه‌م نرخه‌ى به‌خۆوه نه‌بینیوه و نرخى یه‌ك كیلۆى گه‌یشته هه‌زار و 408 دۆلار.
ئەمە بەرزترین ئاستی نرخی زیو بووە لەوه‌ته‌ى مانگى ئەیلوولی 2011.
دره‌نگانى شه‌وى رابردوو ئه‌م پێوانه‌یه‌ى له نرخ تۆمار كرد، به‌لام به‌م به‌یانییه نرخی ئۆنسەیەک زیو 26 سەنت دابەزی و ئۆنسەیەکی بە 43.79 سەنتە، تەنیا لە یەک مانگی رابردوودا نرخەکەی زیاتر لە 5 دۆلار گرانبووە.
شاره‌زایان ده‌ڵێن، هۆکاری سەرەکی بۆ بەرزبوونەوەی نرخی زیو، کەمکردنەوەی رێژەی سووده لە لایەن بانکە ناوەندییە گەورەکانی جیهان، بەتایبەتی بانکی ناوەندیی ئەمریکا، زیادبوونی خواستی پیشەسازییش هۆكارێكی دیكه‌یه.
لە رووی پیشەسازییەوە، خواستێکی بەهێز لەسەر زیو هەیە لە بواری وزەی خۆر، به‌تایبه‌تیش بۆ ئۆتۆمبێلی کارەبایی و ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان، ئەمەش وایكردووه کورتهێنان لە بەرهەمهێنانی ئەم کانزایە هه‌بێت و به هۆیه‌وه نرخەکەی به‌رزبووبێته‌وه.