دەڵێن چارەسەرە
هەڵکەندی بیرێک ئومێدی بۆ بێ ئاوی بالیسان دروستکردووە
964+
ئەحمەد مستەفا
ناحیەی بالیسان دەڵێ، چارەسەرکردنی کێشەی ئاوی خواردنەوەی سەنتەری ناحیە و سەرجەم گوندەکان رادەگەیەنن، بەشێوەک کە دەبێتە جێی دڵخوازی ھاوڵاتییەکانیان.
لەو راگەیەندراوە کە 964 بینوویەتی ناحیەکەی دەڵێ، دوای ھەوڵە بەردەوامەکانی بەرێوەبەری ناحیەی بالیسان توانرا رەزامەندی وەربگیرێت بە ھەڵکەندنی بیرێکی ئیرتوازی نوێ و گەیاندنی تەزووی کارەبای 24 کاتژمێری بۆ ھەردوو پرۆژەکانی زینە تیرو بالیسان و دەراش.
ئەوەش دوای ئەوەی، لە ماوەی رابردوو داواکاریی گەیەندرایە پارێزگاری ھەولێر، وە بودجەی نزیکەی 200 ملیۆن دیناری بۆ تەرخانکرا وبە تەواوبونی ئەم پرۆژەیە بالیسان دەچێتە قۆناغێکی نوێ بۆ دابینکردنی ئاوی بەردەوامی سەرجەم ھاولاتییان لە سنورەکەی.