چییان ساختە کردووە؟

دەسەڵاتی دادوەری دوو ملیار دینار لە فێڵێکی دارایی وەردەگرێتەوە

964+

ئەحمەد مستەفا

ئەمڕۆ دووشەممە 22.9.2025، دادگای لێکۆڵینەوەی دووەمی کەرخ لە بەغدا، گەڕاندنەوە دوو ملیار دیناری عێراقی بە تاوانی فێڵی دارایی راگەیاند.

دەسەڵاتی دادوەری عێراق لە بەیاننامەیەکدا کە 964 بینوویەتی دەڵێ، دادگای لێکۆڵینەوەی دووەمی کەرخ توانی دوو ملیار دیناری عێراقی لە دوو کۆمپانیا وەربگرێتەوە کە سەرپێچی یاسایان کردووە.

کارەکەیان ساختەکاریی بووە لە جیاوازیی نرخی دۆلار، لە رێگەی گواستنەوەی پارە بۆ دەرەوەی وڵات.

لە درێژەی بەیاننامەکەدا باس لەوەکردووە، دادگا بە هەوڵێکی زۆر و بە سەرپەرشتی دادوەری یەکەمی دادگا، ئەم بڕە پارەیەی وەرگرتوەتەوە.

دەسەڵاتەکە دەڵێ، ئەم هەوڵانە بەردەوامن بۆ گرتنەبەری رێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو کۆمپانیایانەی کە ماون رێگای نایاسایی پەیڕەو دەکەن بۆ بەدەستهێنانی قازانجی زۆر، و زیان بە سامانی گشتی دەگەیەنن.

دەستەی دەستپاکی وردەکاری نوێ سەبارەت بە دزینی پارەی دا...

دەستەی دەستپاکی وردەکاری نوێ سەبارەت بە دزینی پارەی دانراوی باج ئاشکرا دەکات