دیمەنی کارکردنی مامۆستاکان - وێنە: وەزارەتی خوێندنی باڵا
لە زانکۆی سلێمانی
پێنج مامۆستای زانکۆ راڕەوەکانیان پاکردەوە و سوپاس کران
964+
ئەحمەد مستەفا
پێنج مامۆستای بەشی شوێنەوار لە زانکۆی سلێمانی، بە سۆندە و ماسیحە بۆ ساڵی نوێی خوێندن پۆل و رارەوەکانیان بە ئاو و ماددەی پاککەرەوە خاوێن کردووەتەوە، وەزیری خوێندنی باڵا بەمەی زانیووە و سوپاس و پێزانینی بۆ ناردوون.
وا وردە وردە، ساڵی نوێی خوێندنى 2025- 2026 دەستپێ دەکات.
مامۆستاکان، بە ماددەی پاککەرەوە و ماسیحە و ئاو رارەوەکانیان پاک کردووەتەوە، وەزارەتەکە دەڵێ، بۆ ئەمەش بە فەرمانى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بەهۆى خەمخۆرییان لە جێبەجێکردنى ئەرکەکانیان و دڵسۆزییان سوپاس و پێزانیان پێ دراوە.
ئەو کەسانە، پڕۆفیسۆری یاریدەدەر، دکتۆر زریان سالار حەمە عارف، دکتۆر شوان سابر محەمەد، دکتۆر مەهدى جەلال مستەفا، مامۆستا جەزا شۆرش حەمەشەریف و مامۆستای یاریدەدەر رێزان قادر محەمەد بوون.
