"وه‌زاره‌تى كۆچبه‌ران بێئه‌وه‌ى قه‌ره‌بوویان بكاته‌وه دایخستووه"
زياتر له چوار ساڵە کەمپێکی ئێزدییەکان لە چیای شنگال هیچ رێکخراوێک سەردانی نەکردووە
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
زیاتر له چوار ساڵه، كه‌مپێكی ئاواره‌كانى سه‌ر چیاى شنگال هیچ رێكخراوێكی مرۆیی رووى تێنه‌كردووه، چونكه پێشتر وه‌زاره‌تى كۆچبه‌رانى عێراق به‌داخراوى ناساندوویه‌تى و چاودێرێكی كه‌مپه‌كه‌ش ده‌ڵێت، هیچ قه‌ره‌بوویه‌ك نه‌كراونه‌ته‌وه.
كه‌مپه‌كه ناوى سه‌رده‌شته، زیاتر له 700 خێزانی تێدا ده‌ژیت و زۆربه‌ى ئه‌و خێزانانه‌ش خه‌ڵكی ناحیه‌ى گردعوزێرن.
عه‌لى شه‌مۆ، چاودێری كه‌مپه‌كه و سه‌رپه‌رشتیاری گروپی نووڕه‌نگى خۆبه‌خش به 964ـى وت، زیاتر له چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر وه‌زاره‌تى كۆچبه‌رانى عێراق فۆڕمێكی دایه خێزانه ئاواره‌كان و ئه‌وانیش پڕیانكرده‌وه و هه‌موو ئه‌و زانیاریانه‌ى داوایان كردبوو له فۆڕمه‌كه نووسیان، دواتر له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه راگەیه‌ندرا كه كه‌مپه‌كه داخراوه، به‌بێ ئه‌وه‌ى هیچ قهرهبووییهكیشیان بكاته‌وه.
وتیشی “وه‌زاره‌تى كۆچبه‌ران به‌جۆرێك له جۆره‌كان فێڵى له‌و خێزانه ئاوارانه كرد، نه قه‌ره‌بووى كردنه‌وه و نه رێكخراوێكی مرۆییش سه‌ردانیان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى هاوكارى بكرێن”.
عه‌لى ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، پێش ئه‌وه‌ى وه‌زاره‌ت داخستنى كه‌مپه‌كه رابگه‌یه‌نێت، 10 رێكخراوى مرۆیی كه خۆماڵیی و بیانی بوون هاوكارى به‌رده‌وامى كه‌مپه‌كه‌یان ده‌كرد، به‌ڵام ماوه‌ى چوار ساڵه هیچ یه‌كێك له‌و رێكخراوانه نه‌چوونه‌ته كه‌مپه‌كه.
داواكاریشه رێكخراوه مرۆییه‌كان و به‌رپرسانى هه‌رێم و عێراق لایه‌ك له‌م كه‌مپه بكه‌نه‌وه و چاره‌سه‌رێكیان بكه‌ن چونكه رۆژ له‌دواى رۆژ دۆخیان مه‌ترسیدارتر دەبێت.