سلێمانى

زەنگى ساڵى نوێى خوێند لێى دا؛ قوتابیان بەجۆش و خرۆش و مامۆستایان بە دودڵییەوە

964+

دیلان محەمەد-جەزا- سلێمانى

لە قوتابخانەى مەڵکەندى، بە ئامادەبوونى پارێزگارى سلێمانى و بەڕێوەبەرى پەروەردەى شارەکە، زەنگى ساڵى نوێى خوێندن لێدرا، مامۆستایان دودڵن و قوتابیانیش دڵخۆشن.

یەکێک لە مامۆستایانى قوتابخانەکە بە 964ـى وت،”دڵخۆشین بە کردنەوەى خوێندن، بەڵام هیوادارم کە پەکى نەکەوێت، دەوامیش دەکەین ئەگەر شایستەکانمان جێبەجێ بکرێت و مافەکانمان بدرێت”.

ئارینا لە قوتابییەکانى ئەو قوتابخانەیە بۆ 964 قسەى کرد و وێراى دڵخۆشى بە پڕۆسەکە، وتى،”حەزدەکەم بە وانەى کوردى دەست بە خوێندنى ساڵى نوێ بکەم”.

پێداچوونەوە؛ وریا فەتاح

ساڵڕۆژى ئیدارەى زاخۆ و زەنگى ساڵى نوێى خوێندن تێکەڵاوى...

ساڵڕۆژى ئیدارەى زاخۆ و زەنگى ساڵى نوێى خوێندن تێکەڵاوى یەکترى بوون