لە دێر حافز

هەسەدە: چەکدارانى حکومەتى کاتیى سوریا و نزیک لە تورکیا کۆمەڵکوژیان ئەنجامداوە

964+

وریا فەتاح

هێزەکانى سوریا دیموکرات ئاشکراى کرد، لە ئەنجامى هێرشى چەکدارانى سەر بە حکومەتى کاتى سوریا حەوت هاوڵاتى مەدەنى لە رۆژهەڵاتى حەلەب گیانیان بەخشوە و چوارى دیکەش بریندار بوون.

بەپێى راگەیەندراوەکەى هەسەدە، ئێوارەى رۆژى شەممە، گروپە چەکدارەکانی سەر بە حکومەتی دیمەشق و لایەنگری تورکیا، کۆمەڵکوژییان دژی هاوڵاتیانی مەدەنی لە گوندی “ئوم تینا” لە گوندەواری دێر حافر لە رۆژهەڵاتی حەلەب ئەنجامدا.

وەک باسکراوە، هێرشەکان بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دەستیانرپێکرد و دواتر کاتژمێر 7ـى ئێوارە بۆردوومانێکی چڕی تۆپخانەیی بەدواداهات، کە تێیدا ماڵی هاوڵاتیان راستەوخۆ کرایە ئامانج.

ئاشکراشى کردووە، لە ئەنجامی ئەو هێرشەکەدا، حەوت هاوڵاتی مەدەنی گیانیان بەخشیوە و چوار کەسی دیکەش برینداربوون.

ناسنامەی گیانبەخشیوەکان بەمجۆرەیە:

– ئەمینە محەمەد عەزاوی (75 ساڵ)

– فاتمە حەییە عوبێد (65 ساڵ)

– ئەمینە محەمەد حەمزە (22 ساڵ)

– عائیشە حەمزە عوبێد (18 ساڵ)

– حەمزە عوبێد ڕەزاق (4 ساڵ)

– عەبدولغەنی ڕەحمان عوبێد (1 ساڵ)

– رەهەف حسێن عەزاوی (23 ساڵ)

ناسنامەی بریندارەکانیش بەمجۆرەن:

– جومعە حەمود موحسین (60 ساڵ)

– مریەم حەمود موحسین (55 ساڵ)

– حەلیمە مەحمود موحسین (65 ساڵ)

– ئەمینە حەمود عەمورە (20 ساڵ)

هەسەدە: دیمەشق هێرشیکردە سەرمان و بریندارمان هەیە

هەسەدە: دیمەشق هێرشیکردە سەرمان و بریندارمان هەیە