ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و پێنج کەس برینداربوون - وێنە؛ هاتوچۆی گەرمیان
لە گەرمیان
ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و پێنج کەس برینداربوون
964+
شۆڕش قادری
لە گەرمیان ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و پێنج کەس برینداربوون.
بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان، بەیانی ئەمڕۆ شەممە 20.9.2025 ئۆتۆمبێلێکی جۆری کیاسیراتۆ لە بەرامبەر کامپی گوندی کەواچەرموو وەرگەڕاوە کە شۆفێر و چوار سەرنشینی دیکەی تێدابووە و هەر پێنج کەسەکە برینداربوون.
ئاماژە بەوەشکراوە ئۆتۆمبێلەکە بەرەو ناحیەی رزگاری رۆیشتووە، بریندارەکان لەدایکبووی 1996 و 2014 و 2007 و 2008 و 2009ـن و سەرجەمیان گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار.
تا ئێستا هۆکاری رووداوەکە بەوردی نەزانراوە و پۆلیسی هاتوچۆی گەرمیان لێکۆڵینەوەی لە رووداوەکە دەستپێکردووە.
شەوی رابردووش لەسەر رێگای کەرکوک – سلێمانی و نزیک بانی مەقان رووداوێکی هاتوچۆ روویدا و لەو رووداوەشدا پێنج کەس برینداربوون.