بەرزترین پلەی گەرما 35 دەبێت

خۆڵبارین کەم دەبێتەوە و کەشەکە فێنکتر دەبێت

964+

شۆڕش قادری

ئەو خۆڵبارینەی دوو رۆژە رووی لە ناوچەکانی کوردستان کردووە، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ کەم دەبێتەوە و کەشەکەش فێنکتر دەبێت.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ شەممە 20.9.2025 ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بەردەوامی بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ تا کاتەکانی نیوەرۆ، پاشان کەشەکە سەقامگیر دەبێت و پلەی گەرماش دوو بۆ چوار پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ نزمتر دەبێتەوە.

بۆ سبەی یەکشەممەش، ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک لە کەشدا، پلەی گەرماش وەک ئەمڕۆ دەمێنێتەوە و گۆڕانکارییەکی ئەوتۆ بەخۆیەوە نابینێ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ؛

هەولێر: 32 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 30 پلەی سیلیزی

دهۆک: 31 پلەی سیلیزی

ئامێدی: 28 پلەی سیلیزی

ئاکرێ: 32 پلەی سیلیزی

کەرکوک: 33 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 32 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 33 پلەی سیلیزی

سۆران: 29 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 22 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 35 پلەی سیلیزی

پلەی گەرما کەمێک بەرزدەبێتەوە

پلەی گەرما کەمێک بەرزدەبێتەوە

خۆڵبارین بەردەوامە و لە کەرکوک 84 کەس براونەتە نەخۆشخان...

خۆڵبارین بەردەوامە و لە کەرکوک 84 کەس براونەتە نەخۆشخانە

شارەزایەکی کەشناسی: تا دووشەممە بەتینی گەرما بەردەوام ...

شارەزایەکی کەشناسی: تا دووشەممە بەتینی گەرما بەردەوام دەبێ