دیمەنی خۆڵبارین لە سلێمانی - وێنە؛ ئەرشیفی 964
خۆڵبارین لە سلێمانی
44 هاوڵاتی گەیەندرانە نەخۆشخانە
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، لەوەتەی خۆڵبارینی ئەم ئێوارەیە دەستیپێكردووە، 44 هاوڵاتی سەردانی نەخۆشخانەكانیان كردووە، بەڵام تەنیا نۆ كەسیان ماونەتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستی سلێمانی، ئەمشەو هەینی لە راگەیاندراوێكدا ئاشمكرای كرد، لە شاری سلێمانی بەهۆی کاریگەریی شەپۆلی خۆڵبارینەوە لە ئێوارەی ئەمڕۆوە تا کاتژمێر 11:00ی ئەمشەو (44)هاوڵاتی سەردانی نەخۆشخانەکانیان کردووە بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر.
هەروەها هاتووە، نۆ هاوڵاتی ئێستا لە نەخۆشخانەکاندان بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر، هەروەها 35 هاوڵاتییش دوای وەرگرتنی چارەسەری تەندروستیی، نەخۆشخانەكانیان جێهێشتووە .
ئەمە لە كاتێكدایە لە كەركوكیش ئەمشەو 30 هاوڵاتی گەیاندراونەتە نەخۆشخانە هەر بەهۆی خۆڵبارینەوە.