چییان كردووە؟

47 فەرەنسی لە عێراق دادگایی دەكرێن

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

دەزگای هەواڵگریی عێراق ئاشكرای كرد، 47 هاوڵاتی فەرەنسی، كە چەكداری داعش بوون، لە سوریاوە هێنراونەتە عێراق و دادگایی دەكرێن.

دەزگاكە ئەمڕۆ هەینی 19.9.2025 روونکردنەوەیەکی سەبارەت بە گواستنەوەی 47 هاوڵاتی فەرەنسی لە سوریاوە بۆ عێراق بڵاوکردەوە و دەڵێت “ئەو تۆمەتبارانە گواستراوانە سەر بە رێكخراوی تیرۆریستی داعشن و لەلایەن دەسەڵاتی دادوەری عێراقەوە داواکراون لە ئەنجامی بەشداریکردنی بەشێکیان لە تاوانە تیرۆریستییەکان لە ناوخۆی عێراق لە ماوەی ساڵانی (2014-2017)، لەکاتی کۆنتڕۆڵی رێكخراوەكە بەسەر ژمارەیەک پارێزگاری عێراقدا، لەکاتێکدا هەندێکی دیکە لە دەرەوەی عێراقەوە سەرقاڵی چالاکییەکان بوون کە هەڕەشە لە ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەکەن”.

ئاماژەیان بەوەش کردووە، “گواستنەوەکەیان بۆ سەر خاکی عێراق بەپێی فەرمانی دەستگیرکردنی دادوەری ئەنجامدراوە لەسەر بنەمای لێکۆڵینەوەکان، کە لە ژێر چاودێریی دەسەڵاتی دادوەریدا ئەنجامدراوە و بەپێی یاسای عێراق دادگایی دەکرێن”.

دەزگاكە دووپاتی دەكاتەوە، بەدوای چەكدار و ئەندامانی داعشەوەن لە هەر كوێیەك بن، بە تایبەتی ئەوانەی تاوانیان دژی گەلی عێراق ئەنجامداوە، بەبێ گوێدانە پەیوەندییەکانیان و شوێنی نیشتەجێبوونیان.

هەواڵگریی عێراق: سێ كەسی سەر بە داعشمان لە كەركوك دەستگ...

هەواڵگریی عێراق: سێ كەسی سەر بە داعشمان لە كەركوك دەستگیر كرد