زێی بچوک. وێنە :964
چوارەم حاڵەتی خنکانە لەمساڵدا
گەنجێکی کورد دانیشتووی هەولێر لە زێی تەقتەق خنکا
+964
دەریا ئەحمەد – کۆیە
گەنجێکی کوردی دانیشتووی هەولێر دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە زێی بچوک لە سەیرانگاکانی تەقتەق خنکا و تا ئەم ساتەش تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە.
زانای غەواس لە تیمی مەلەوانی تەقتەق بە 964ـی وت، گەنجەکە ناوی سەبوور موزەفەر ئیسسماعیلە و بۆ گەشتکردن هاتوونەتە ناوچەکە و لەکاتی مەلەوانیدا خنکاوە و تا ئەم ساتەش بەردەوامن لە گەڕان بەدوای تەرمەکەیدا.
گۆران ئەحمەد بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی کۆیە بە 964ـی وت، کاتژمێر دووی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ 19.9.2025 ئاگادارکراینەوە لە رووداوێکی خنکان لە زێی بچوک، بەدیاریکراوی لە ناوچە گەشتیارییەکانی تەقتەق، ئێستاش تیمی مەلەوانی تەقتەق سەرقاڵی گەڕانن بەدوای تەرمەکەیدا.
وتیشی، ئەمە دووەم رووداوی خنکانە لە سنوورەکەماندا، کە لە رووداوی یەکەم سێ کەس خنکان و لەم رووداوەشدا گەنجێکی تر، کۆی گشتی ئەمساڵ تا ئەم ساتە چوار هاوڵاتی لە زێی بچوکدا و لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی کۆیەدا خنکاون.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا