دامەزراوەی شەهیدانى عێراق:
تاوانەکانی بەعس خراونه‌تە ناو پرۆگرامی خوێندنی ئه‌مساڵى ئامادەیی
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دامەزراوەی شەهیدانى عێراق ده‌ڵێت، بۆ ئه‌مساڵى خوێندن تاوانه‌كانى بەعس خراونه‌ته ناو پرۆگرامی خوێندنی قۆناغى ئامادەییه‌وه و ئه‌م كاره‌شیان به هاوكارى وه‌زاره‌تى په‌روره‌ده كردووه.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وهران محەمەد ئەلسەعدی، بەرپرسی بەشی کاروباری کەسوکاری شەهیدان، لە نوسینگەی سەرۆکی دامەزراوەکە، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، بە هەوڵێکی پیرۆز کە لەلایەن عەبدولئیلا نائیلی، سەرۆکی دامەزراوەکەوە سەرپەرشتی دەکرێت، و بە هاوکاری وەزارەتی پەروەردە، پرۆگرامی تاوانەکانی حزبی بەعس خراوەتە ناو پرۆگرامی خوێندنی قۆناغی ئامادەییەوە لەم ساڵی خوێندنەوە.
وتیشی “ئامادەکردن و چاپکردنی پرۆگرامەکە بە به‌هه‌ماهه‌نگیی و هاوبەشى لە نێوان دامەزراوەی شەهیدان و وەزارەتی پەروەردە تەواو بوو”.
دووپاتیشی کردەوە کە، ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکان دێت بۆ بە بەڵگەکردنی قۆناغێکی تاریک لە مێژووی عێراق و ئاشناکردنی نەوەى نوێ بە تاوان و پێشێلکارییەکانی رژێمی لەناوچووی بەعس دژ به گەلی عێراق.