لە حاجى ئۆمەران سەرمایە

کەشەکە فێنکتر بوو؛ ئاسمان پەڵەهەور و تۆز و خۆڵ دەبێت

964+

وریا فەتاح

لەگەڵ دابەزینى پلەکانى گەرما، ئاسمانى هەرێم بەرەو پەڵەهەور دەڕوات و تۆزوخۆڵ بەرز دەبێتەوە، حاجى ئۆمەرانیش بەرزترین پلەى گەرماى دەگاتە 21 پلەى سیلیزى و سەرمایە.

کەشناسى هەرێم، کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووى بڵاوکردەوە، بەوپێیەش بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت، بەڵام خێرایى با چالاک دەبێت.

پلەکانى گەرماش نزیک لە پلەکانى دوێنێ و کەشەکە مەیلەو فێنکتر دەبێت.

کەشناسى ئەوەشى خستووەتەڕوو کە سبەینێ هەینى، لە ئاسمانى ناوچە شاخاووییەکان بەتایبەتی سنوورییەکانی باکوور و باکووری رۆژهەڵات پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، لەگەل بەرز بوونەوەی تۆزوخۆل بەهۆی رەشە باوە.

پێشبینى کردووە کە لە کاتەکانى ئێوارەى سبەینێ هەینى، ئەگەرى تاوە باران و بارانى بچڕ بچڕ لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکانى باکورى خۆرهەڵات هەبێت.

کەشناسى هەواڵە خۆشەکەش رادەگەیەنێت و پێشبینى دەکات سبەینێ هەینى، پلەکانى گەرما 5 بۆ 6 پلەى سیلیزى داببەزن بەم شێوەیە:

هەولێر : 34 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 31 پلەی سیلیزی

دهۆک : 32 پلەی سیلیزی

ئامێدی : 26 پلەی سیلیزی

ئاکرێ : 31 پلەی سیلیزی

کەرکوک : 35 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 32 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 33 پلەی سیلیزی

سۆران : 29 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 21 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 37 پلەی سیلیزی

فێنک بوونی کەشوهەوا شێلمی گەرمی هێنایەوە بازاڕی سلێما...

فێنک بوونی کەشوهەوا شێلمی گەرمی هێنایەوە بازاڕی سلێمانی