وەرتێ
شۆفێرەکەى بریندارە؛ تراکتۆرێک وەرگەڕا و کەسێک گیانی لە دەستدا
964+
ئاکام غەفور-سۆران
لە کوێستانی مەکێی سەر بە ناحیەی وەرتێ تراکتۆرێک وەرگەڕا و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لە دەستدا و شۆفێرەکەشی بریندارە.
ئاوارە خدر، بەرپرسی بنکەی تەندروستی ناحیەی وەرتێ، بە 964ـی وت،”لە دوای ئاگادار کردنەوەیان چونە شوێنی روداوەکە، بەهۆی وەرگەڕانی تراکتۆر دوو کەس بریندار بوون”.
روونیشى کردەوە کە گەیشتوون بە شوێنى رووداوەکە چارەسەرى سەرەتاییان بۆ هەردوو بریندارەکە کردووە، بەڵام دواى چارەسەرى سەرەتایى و بەهۆى بوونى برینى گەورە لەسەرى و بەربونى خوێنى، یەکێکیان گیانى لەدەستداوە و بریندارەکەى تریش کە شۆفێرەکەیە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەى ئاشتى لە سۆران.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح