له ته‌واوى به‌رگریه‌كانى شارستانی هه‌ن
تیمه راهێندراوه‌كه‌ى رزگاكردنى هاوڵاتیان ساز و ئاماده‌كران بۆ هه‌ر رووداوێكی له‌ناكاو
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌رگرى شارستانى هه‌رێمی كوردستان كۆتایی به مه‌شق و راهێنانى ئه‌و تیمه‌ى راگه‌یاند كه ماوه‌ى دوو هه‌فته‌یه له ئاوه‌كانى ناوچه جیاوازه‌كانى هه‌رێمی كوردستان راهێنان ده‌كه‌ن بۆ ئاماده‌كردنیان بۆ هه‌ر رووداوێكی له‌ناكاو.
تیمه‌كه كارمه‌ندانى ته‌واوى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى به‌رگرى شارستانیه‌كانى پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانى له خۆگرتووه.
به‌رگرى شارستانى هه‌رێم ده‌ڵێت، له مه‌شقپێكردنى تیمه‌كه، راهێنەرانی فەرەنسی رۆڵێکی گرنگیان هەبوو لە فێرکردن و ر‌اهێنانی ئەم کارمەندانە بە تەکنیک و شێوازی سەردەمییانە.
ده‌شڵێت، ساڵانە چەندین کارەساتی خنکان بەهۆی مەلەکردن لە ئاوەکان و دروستبوونی لافاو لە هەرێمی کوردستان روودەدات و ئەم تیمە راهێنراوەش بەشێوەیەکی پرۆفیشناڵ راهێنانیان پێکراوە ئێستا لە دام و دەزگاکانی بەرگریی شارستانی دەخرێنە خزمەتی هاوڵاتیان.