نرخى نەوت دابەزى

نرخى نەوت دابەزى

964+

وریا فەتاح

دواى ئەوەى چەند رۆژێک بوو نرخى نەوت بەرەو بەرزبوونەوە هەنگاوى دەنا، ئەمڕۆ جارێکى تر نرخەکەى رووى لە دابەزین کردەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 18.9.2025 و لەکاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوت، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 67 دۆلار و 75 سەنت دیاری کراوە و بەڕێژەى 0.20% تووشى دابەزین بووە.

هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتی تێكساس بە 63 دۆلار و 79 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەهەمانشێوە بەڕێژەى 0.26%، دابەزیوە.

هەفتەی رابردوو و دوای هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر کۆبوونەوەیەکی سەرکردەکانی حەماس لە دەوحەی پایتەختی قەتەر، نرخی نەوت بەخێرایی بەرزبووەوە، بەڵام ئەو بەرزبوونەوەیە زۆری نەخایاند و چەند کاتژمێرێک دوای هێرشەکە جارێکی تر سەربەرەوخوار بووەوە.

نرخی نەوت چووە سەروو 68 دۆلار

نرخی نەوت چووە سەروو 68 دۆلار