هێزی 31 ملیۆن داریان هه‌یه
حكومەتی هەرێم دوو دارستانی ستراتیژی بنیات دەنێت یەكێكیان بینراو و ئەوەی دیكه‌شییان نەبینراوه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
پارێزگارى هه‌ولێر، ئاشكراى ده‌كات كه حكومه‌تى هه‌رێم دوو دارستانى ستراتیژى بنيات ده‌نێت، یه‌كێك له دارستانه‌كان نه‌بیندراوه و دووه‌میشیان بیندراوه، ده‌شڵێت ئه‌م دوو پڕۆژه‌یه هێزی 31 ملیۆن داریان هه‌یه.
ئومێد خۆشناو پارێزگارى هه‌ولێر ده‌ڵێت، حكومه‌ت هەنگاوی کردەیی دەنێت بۆ پاراستنی ژینگە و دابینکردنی داهاتوویەکی تەندروست بۆ هاوڵاتیانی ئەم ستراتیژییە تەنیا لە چاندنی داردا کورت نابێتەوە، بەڵکو لە دوو رێڕەوی هاوتەریبدا کار دەکات.
یەکەمیان، دروستکردنی “سییەکی سەوزی بەرجەستە” لە رێگەی پڕۆژەی پشتێنەی سەوزایی هەولێرەوە و دووەمیشیان، بنیاتنانی “دارستانێکی نەبینراو” لە رێگەی لەناوبردنی گەورەترین سەرچاوەی پیسبوونی هەوا “نەهێشتنی موەلیدەكان”، کە ئەویش پڕۆژەی رووناکییە.
له دارستانه بینراوه‌كه، حەوت ملیۆن دار باوەش بە پایتەختدا دەکات و بە درێژایی 92 کیلۆمەتر و پانیی دوو کیلۆمەتر، وەک دایکێکی بەسۆز باوەش بە هەولێردا بکات و بیپارێزێت.
دارستانی نەبینراویش هێزی ژینگەیی پڕۆژەی رووناکییه، كه هاوتەریبه لەگەڵ دارستانە سەوزەکە، بە کوژاندنەوەی هەزاران مۆلیدەی ئەهلی، ساڵانە بڕی 600 هەزار تۆن گازی ژەهراویی دووانە ئۆکسیدی کاربۆن لە هەوای هەرێمی کوردستان کەم دەکاتەوە.
به‌پێی لێكدانه‌وه‌كانى پارێزگارى هه‌ولێر، پشتێنەی سەوزایی كه حەوت ملیۆن داری راستەقینە له خۆ ده‌گرێت و پڕۆژەی رووناکیش كه هێزی ژینگەیی 24 ملیۆن داری گریمانەییه، کۆی گشتیی ئەم دوو پڕۆژەیە، هێز و کاریگەریی ژینگەیی زیاتر لە 31 ملیۆن دار دەبەخشێتە هەرێمی کوردستان، ئەمەش بەڵگەیەکی حاشاهەڵنەگرە لەسەر ئەوەی کە حكومەت نەک تەنیا یەک دارستان، بەڵکو دوو دارستانی گەورە لە یەککاتدا دروست دەکات.