دابەشکردنی ئاردی بایەعی - فۆتۆ - بۆ 964 نێردراوە
وەزارەتی بازرگانیی عێراق
پارەی بایەعی زیاد نەكراوە و ئەوەی باس دەكرێت راست نییە
+964
ئەرسەلان عەبدوڵا
وەزارەتی بازرگانیی عێراق رەتیكردەوە پارەی بەشەخۆراكی مانگانە لەسەر هاوڵاتیان زیاد بكرێت و ئەو قسانەی لەوبارەیەوە دەكرێن راست نین.
وەزارەتی بازرگانی لە راگەیاندراوێكدا ئاماژەی بەوەدا، وەزارەتەكەیان داوا لە بریكارەكانی خۆراك و ئارد لە سەرجەم پارێزگاكانی عێراق دەكات، سەردانی بنكەكانی وەرگرتنی خۆراك و ئارد بكەن، بۆ ئەوەی بەشەكانیان وەربگرن و دابەشی سەر هاوڵاتیانی بكەن.
وەزارەتەكە هەروەها دووپاتی كردەوە، “ئەو پارەیەی لە هاوڵاتیان بۆ هەر بەشەخۆراكێكی مانگانە وەردەگیرێت، بۆ هەر نەفەرێك 500 دیناری عێراقییە، ئەو قسانەی لە بارەی زیادكردنی ئەو پارەیە لە هەندێك میدیا بڵاوكراوەتەوە، راست نین، هەروەها هیچ پلانێكیش نییە بۆ زیادكردنی”.