بەرزبووەتەوە

نرخی نەوت چووە سەروو 68 دۆلار

964+

توانا نەقی

چەند رۆژێکە نرخی نەوت رووی لە بەرزبوونەوە کردووەتەوە و ئەمڕۆش هەر بەرمیلێک لە سەروو 68 دۆلارەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە 17.9.2025 و لەکاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوت، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 68 دۆلار و 37 سەنت دیاری کراوە.

هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتی تێكساس بە 64 دۆلار و 45 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت

هەفتەی رابردوو و دوای هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر کۆبوونەوەیەکی سەرکردەکانی حەماس لە دەوحەی پایتەختی قەتەر، نرخی نەوت بەخێرایی بەرزبووەوە، بەڵام ئەو بەرزبوونەوەیە زۆری نەخایاند و چەند کاتژمێرێک دوای هێرشەکە جارێکی تر سەربەرەوخوار بووەوە.