هەلیکار بۆ 300 گەنج رەخساوە
کەرکوک دەستی بە هەناردەکردنی بەنزینی موحەسەن و قه‌یرانى به‌نزین كۆتایی پێدێنێت
964+
کاروان ساڵحی-کەرکوک
کەرکوک دەستی بە بەرهەمهێنانی بەنزینی موحەسەن بە کوالیتی بەرز و غازی LPG کرد، بەهۆی زۆری بەرهەمەکەی کە رۆژانە دەگاتە یەک ملیۆن و 700 هەزار لیتر، بەشێکی رەوانەی ناوه‌ڕاست و باشوری عێراق دەکات و لە داهاتووشدا به‌رهه‌مه‌كه‌ى ده‌گه‌یه‌نێته نزیکەی دوو ملیۆن لیتر، له‌رۆژێكدا.
شوان عەزیز، خاوەن پاڵاوگەی ABG بە 964ـی وت، گرێبەستیان لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق و کۆمپانیای پاڵاوگەی نەوتی باکوور کردووە، بۆ به‌رهه‌مهێنانى ئه‌م به‌رهه‌مانه.
وتیشی “پێشتر کۆمپانیای نەوتی باکوور خامی نەوتی دەدا بۆ کۆمپانیاکانی دیکەی دەرەوەی کەرکوک بۆ ئەوەی بەنزینى موحەسه‌ن دروست بکات بەڵام ئەمڕۆ کۆمپانیاکەی ئێمە بەو کارە هەڵدەسێت رۆژانە یەک ملیۆن و 700 هەزار لیتر بەنزین موحەسه‌ن و غازیLPG بەرهەم دەهێنین و لە داهاتووشدا ئه‌و رێژه‌یه زیاتر ده‌كه‌ین”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، توانیویانه هەلیکار بۆ 300 گەنجی کەرکوک و شارەکانی دیکە بڕەخسێنن و 95%ـى کارمەندەکانیان عێراقیە و ته‌نیا 5%ـى بیانیە ، ئەوەش پسپۆرێ تایبەتن لە بوارەکە، سەرجەمیان بە پێی یاساکانی حکومەتی عێراقی بیمەی کۆمەڵایەتی و بیمەی تەندروستی دەیانگرێتەوە.
لایخۆشییه‌وه، عەلی محەمەد رەبیع، بەرێوەبەری لقی کەرکوکی کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییه‌کان سەر بە وەزارەتی نەوتی عێراق بە 964ـی وت، ئەو بەنزینەی به‌رهەم دەهێندرێت کوالێتیەکەی لەسەدا 92 ـە، ئه‌و كێشه‌ى پێشتر هه‌بوو كه هەندێکجار لە بەنزینخانەکان رۆژێک بەنزین موحەسەن هەبوو سێ رۆژ نەبوو، كۆتایی پێدێت.
وتیشی “لە ئەمڕۆوە هەر بەنزینخانەیەک نوسراومان پێشکەش بکات ئەوە بەنزینی موحەسەنی پێدەدەین و بەدڵنیاییشەوە قه‌یرانی بەنزین لە کەرکوک نامینێت”.
به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانى 964 له ئێستادا نرخی یەک لیتر بەنزین محەسەن لە شاری کەرکوک 850 دینارە و بە کۆبۆنیش دابەش دەکرێت٠
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن