دوای هێرشەکەی دەوحە

ناتەنیاهۆ هەڕەشە دەکات و میری قەتەریش وەڵامی دەداتەوە

+964
باری ساڵح

دوای هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر سەرکردەکانی حـ.ـە.ماس لە دەوحە، گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئیسرائیل و قەتەر گەیشتووەتە لوتکە، ناتەنیاهۆ دەڵێت، لە هەر شوێنێک بن لێیان دەدەین، میری قەتەریش دەڵێت، رێگری لە دەستدرێژییەکانتان دەکەین.

بنیامین ناتەنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، بەرپرسیارێتیی تەواوی هێرشەکەی سەر دەوحەی لە ئەستۆ گرت و وتی: “ئەمە بڕیارێکی تەواو ئیسرائیلی بوو و دوور نییە هێرشی دیکەیان بکەینە سەر، لە هەر شوێنێک بن.”

بەشێک لە قسەکانی ناتەنیاهۆ:
📌 هێرشەکەی سەر قەتەر بە تەواوی بڕیارێکی ئیسرائیلی بوو.
📌 ئیسرائیل بەرپرسیارێتیی تەواوی هێرشەکەی سەر سەرکردەکانی حـ.ـە.ماس لە ئەستۆ دەگرێت.
📌 دوور نییە هێرشی دیکەیان بکەینە سەر، لە هەر شوێنێک بن.
📌 دووڕووییەک هەیە لە ئیدانەکردنی ئیسرائیل دوای هێرشەکەی دەوحە.
📌 ناتوانرێت بوترێت هێرشەکانی سەر دەوحە شکستیان هێناوە.

لە بەرامبەردا، شێخ تەمیم بن حەمەد، میری قەتەر، هێرشەکەی بە ئاشکرا و ترسنۆکانە ناوبرد و وتی: “ئیسرائیل دان بە هیچ هێڵێکی سووردا نانێت، هەوڵدەدەین هەنگاوی وا بگرینەبەر کە رێگری لە دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل بکات.”

بەشێک لە قسەکانی میری قەتەر:
📌 ئیسرائیل دان بە هیچ هێڵێکی سووردا نانێت و دەیەوێت ئەمری واقیع بەسەر وڵاتانی عەرەبدا بسەپێنێت.
📌 هێرشە دوژمنکارانەکەی ئیسرائیل بۆ سەر دەوحە، ئاشکرا و ترسنۆکانە بوو و پێشێلکارییەکی مەترسیدار بوو بۆ سەروەریمان.
📌 ئیسرائیل لەلایەک بەشداری لە گفتوگۆکانی ئاگربەستدا دەکات و لەلایەکی دیکەشەوە لایەنی گفتوگۆکەر تیـ.ـر.ۆر دەکات و هێرش دەکاتە سەر وڵاتی نێوەندگیر.
📌 کاتێک هێرشەکە کرایە سەر دەوحە، حـ.ـە.ماس خەریکی تاوتوێکردنی پێشنیازێکی ئەمریکی بوو بۆ ئاگربەست.
📌 هەوڵدەدەین هەنگاوی وا بگرینەبەر کە رێگری لە دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل بکات و بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان بەرگری لە خۆمان دەکەین.
📌 ئیسرائیل شەڕی غـ.ـە.ززە بۆ فراوانکردنی نیشتەجێبوون بەکاردەهێنێت و هەوڵی دابەشکردنی سوریا و تێکدانی سەقامگیریی لوبنان دەدات.

ئێوارەی رۆژی دووشەممە 09.09.2025، ئیسرائیل لە دەوحەی پایتەختی قەتەڕ كۆبوونەوەی بەرپرسانی بزووتنەوەی حـ.ـەماسی فەڵەستینی كردە ئامانج و وا بڵاوكرایەوە كە ژمارەیەك سەركردەی حەماس كوژراون، بەڵام لە هەمان رۆژدا بزووتنەوەكە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەدا کە، هێرشەكە ئامانجی خۆی نەپێكاوە و هیچ سەرکردەیەکیان لە هێرشەکە نەکوژراوە.

حەماس:

حەماس: "هیچ یەكێک لە بەرپرسەكانمان لە دەوحە نەكوژراون"