شۆفێرەکەی سووتا 

ئۆتۆمبێلێک لەکاتی بارکردنی سووتەمەنی گڕی گرت 

964+

دەریا ئەحمەد – کۆیە

لە بەنزینخانەیەکی سەر رێگەی نێوان دوکان – کۆیە، ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا هایلوکس کە تانکیەکی سووتەمەنی هەڵگرتبوو گڕی گرت و بەو هۆیەوە شۆفێرەکەی سووتا و رەوانەی هەولێر کراوە.

گۆران ئەحمەد، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی کۆیە بە 964ـی وت، ئاگرەکە بەهۆی کێشەیەک بووە لە مۆلیدەیەکی کارەبا کە لەگەڵ تانکیەکی سووتەمەنی لە پشتی ئۆتۆمبێلەکەدا بووە، بەڵام خۆشبەختانە تیمەکانمان زوو فریا کەوتن و نەیان هێشت ئاگرەکە بگاتە تەنکیەکانی بەنزینخانە و بە زوویی کۆنتڕۆڵ کرا.

رێبوار محەمەد، جێگری بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەهید دکتۆر خالید بۆ 964 وتی، لە رووداوەکەدا شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە سووتاوە، رێژەی سووتاویەکەی زۆرە و سەدا 60ـی جەستەی سووتاوە و دوای چارەسەری سەرەتایی رەوانەی نەخۆشخانەکانی هەولێری دەکەین.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

ئاگر بەرۆکی شارباژێر بەرنادات و نزیکەی 1400 دۆنم زەوی سو...

ئاگر بەرۆکی شارباژێر بەرنادات و نزیکەی 1400 دۆنم زەوی سووتاند