بەشێک لە فەرمانبەرانی کارەبایدابەشکردنی کارەبای هەولێر2 وێنە: وەزارەتی کارەبا
بۆ راییکردنی مامەڵەی هاوڵاتیان
بەشی وزەی دابەشکردنی کارەبای هەولێر کاتی دەوامیان درێژ کردەوە
964+
ژێوار خدر
بەشی فرۆشی وزەی بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای هەولێر/2 بۆ جێبەجێکردنی مامەڵەی هاوڵاتیان، کاتی دەوامیان درێژکردەوە و رۆژانە هەشت کاتژمیر و نیو دەوام دەکەن.
وەزارەتی کارەبای هەرێم ئەمڕۆ یەكشەممە 14.9.2025 رایگەیاند، بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای هەولێر/2، بەشداربووانی کارەبای سنوورەکە ئاگادار دەکاتەوە بەشی فرۆشی وزە رۆژانی دەوام لە کاتژمێر 8:30 بەیانی تا کاتژمێر 5:00 ئێوارە کراوە دەبێت و هاوبەشانی کارەبا دەتوانن لەم ماوەیە بۆ راپەراندنی مامەڵەکانیان سەردانی بکەن.
دەشڵێت، پێشتریش بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای هەولێر/1، ئەم ئاسانکارییە بۆ هاوڵاتیاین کردووە.